2021-07-31   265     
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا ئاشكرایكرد كه له‌چوارچێوه‌ی كرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 18 مووشه‌كدا گرتووه كه ئاماده‌كرابوون ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه بكرێن.
ئاوێنه: فه‌ریق روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند كه به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێك توانراوه بالره‌گای نێرده دیپلۆماسییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له هێرشی ناڕاسته‌وخۆ بپارێزرێن، توانراویشه كه 18 مووشه‌كی جۆری گراد و كاتیۆشا پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت كه دانرابوون بۆ ئاراسته‌كردن بۆ ئه‌و ناوچانه.
وتیشی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵكراوه كه گروپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش به‌كارده‌هێنران.