له‌ ده‌رسیم زرێپۆشێک کرایە ئامانج و سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
  2021-07-31       264       
هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا کرایە ئامانج و هێرشی فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەریش بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا بەردەوامە.

ئاوێنه‌ : ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: “٣ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٤٠٠ ئۆتۆمبێلێکی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم بەرەو بارەگای ئاموتکا دەچوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. لە دەروازەی بارەگاکە لە نزیکەوە لە بارەگاکەدرا، لە چالاکییەکەدا بەپێی زانیارییەکان لانیکەم داگیرکەریک كوژراوه‌، لە هەمان ناوچە پێنج کامێرای چاودێریی لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران، بەهۆی هێرشی هەلیکۆپتەرەکان و بەکارهێنانی چەکی قۆرس لە دەرەکۆی ئاگرکەوتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکراوە، کە لە هەرێمی حەفتانین و لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی خابوردا، لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران لە گردی کۆخێی مەلا یەحیای دەڤەری کەشانێ، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. هەروەها ٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپ، ٣١ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٠٠ و ٠٠٩:٢٠٠ لە دەڤەری کوروژەهرۆ و ساجا فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان ئەنجامدا.

دەشڵێت: ٢٩ی تەمموز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٢٣:٣٠ و ٠:٣٠ لە هێڵی قەشوری هەریمی مەتینا، جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد، هەرلە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ١٦:٠٠ و ١٧:٠٠، دەوروبەری شاروچکەی چەمانکێی شاری دهۆک و دەوروبەری گوندی مەیروکێ و دەڤەری دەشتی کافیا، لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ٢٩ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٠٠ تونێلەکانی شەڕ، لە دەڤەری گرێ سوری هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکران، ٣٠ی تەمووز کاتژمێر لەنێوان ٢٣:٤٠ و ٠٢:٤٠ لەسەر ئاسمانی گردی سور، گردی سلێمان و گردی سپی جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیپێکرد. هەر لە ٢٩ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٠ فڕۆکەکانی شەڕ ئاڤی لۆلان، گردی ئەشکەوت و گردی شەهیدانی خواکورکیان بۆردومان کرد.

هەپەگە ڕاشگەیاند، لە ٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٠، لە بارەگای سنورییەوە دەڤەری سیدای زاپەوە، بە ئۆپوس تۆپباران کرا.  هەر هەمان ڕۆژی ٣٠ی تەمووز لەنێوان کاتژمێرەکانی ٠٩:٠٠ – ٠٩:٠٠ دەڤەری چەمچۆ و سیدا لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وە بۆردومانکران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×