2021-07-31   626     
هاوڵاتیان دەتوانن لە نەخۆشخانەی عەلی ناجی پشکنینی کۆرۆنا بكهن و چارەسەر وەربگرن.
ئاوێنە - زریان محەمەد: سەرخێل ئاراس، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی بەئاوێنەی ڕاگەیاند"لەدوای دوو مانگ کاری نۆژەنکردنەوە و ئامادەکاری جارێکی دیکە نەخۆشخانەکەمان لەڕۆژی یەکشەممە ٨/١ دەستدەکات بەکارکردن".
راشیگەیاند"ئەو هاوڵاتیانەی پێویستیان بە پشکنینە یان بینینی پزیشکە دەتوانن سەردانمان بکەن و وەک پێشوتر کارەکانیان بۆ ئەنجام دهرێت، خزمهتگوزارییهكانی پشکنینی کۆرۆنا و وەرگرتنی چارەسەر بۆ توشبوانی کۆرۆنا له نهخۆشخانهكهمان دهكرێت".
ئاماژەی بەوەشدا نەخۆشخانەکە هەموو پێداویستیەکی تیادا بەردەستە ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ سەرلەبەیانی هەتا کاتژمێر ٤ عەسر پێشوازی لە نەخۆش دەکات و بەپێی پشنینەکان هاوڵاتیان چارەسەریان بۆ دەکرێت.
سەنتەری عەلی ناجی وەک یەکەم سەنتەر بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی کرایەوە.