مەلا بەختیار: ناكرێ‌ لەبەرامبەر هیچ دز‌و جەردە‌و گەندەڵییەك كۆڵبدەین
  2021-07-31       1785       
مەلا بەختیار رایگەیاند "ناكرێ‌ لەبەرامبەر هیچ دز‌و جەردە‌و گەندەڵییەك كۆڵبدەین، بەپێچەوانەوە دەبێ‌ ململانێكە زۆرتر بكەین‌و بەبڕواو مەترسییەكی زۆرترەوە، هەڵوێست وەربگرین، رەخنە بگرین و لەتێكۆشان لەپێناو گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەردەوامبین".

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ 31ی تەمموزی 2021، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی شەشەمی دابڕان رایگەیاند "بەراورد بە ئەورۆپا، وڵاتانی ئێمەو مانان بۆچی بە دواكەوتوییی ماوینەتەوە؟ بەڵام بۆچی ئەوان هەموو دەقیقەو سەعاتێك دەستكەوتێك، پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكیان هەیە؟ بەڵام لەلای ئێمە بەپێچەوانەوە هەر قۆناغێك دێتە پێشەوە، نەك هەفتەو مانگێك، ساڵێك یان دوو ساڵێك جارێك، بیرێكی تازە دێتە پێشەوە، پەرچە كردارە كۆنەپارێزییەكەی زۆر زیاترە لەپشتیوانییەكەی! ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشینەكەمان، پێشینەیەكی دواكەوتووە و نە قۆناغی رێنیسانس و نە چاكسازیی ئاینیمان دیوە، نە رۆشنگەری و نە شۆڕشی پیشەسازیمان دیوە!  بێگومان هەتا ئێستاش لەكوردستان شۆڕشی دیموكراسی لەكوردستان بونی نەبووەو ئەوەی هەبووە، شۆڕشی رزگاری بووە".

راشیگەیاند "قۆناغەكە دوای ئەزمونی سی ساڵ لەحوكمڕانی پێویستی بەوەیە كە بەڕاستی تێبگەین، كە دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، ئەركێكی دوانەیە لەپێناو ئەوەی بنەمایەك بۆ دیموكراسی و گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی دابنێین‌و ئەمەش لێپرسراوێتی تاك بەتاكی كۆمەڵی ئێمەیە، كە خەباتكاری ئەم رێگەیەبین، خەباتكاریش تا نەگاتە ئامانجەكانی كۆڵنادات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×