پۆلیسی گەرمیان دەستبەسەرداگرتنی 12 بارهەڵگری قاچاخی راگەیاند
  2021-08-01       538       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو لە  بازگەی چوار رێیانی ( نەوجول ، قادر كەرەم، دوز) كە پۆلیسی ئەوانی لێیە، دەستگیرا بەسەر (12) بارهەڵگری قاچاخی (جگەرەو دەرمان)داو ئێستا لە بنكەی پۆلیسی كفری دەستبەسەرن.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كفری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند ئەمشەو لە  بازگەی چوار رێیانی ( نەوجول ، قادر كەرەم، دوز) كە پۆلیسی گەرمیانی لێیە، دەستگیرا بەسەر (12) بارهەڵگری قاچاخی (جگەرەو دەرمان)داو ئێستا لە بنكەی پۆلیسی كفری دەستبەسەرن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بارهەڵگرانە لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان و ئێرانەوە ئەو بارە جگەرەو دەرمانانەیان داخڵ كردوەو دەیانویست بە قاچاخ بینێرن بۆ پارێزگاكانی عێراق.

وتیشی، بۆیە ئەو کارەیان کردوە، چونكە داخڵ كردنی ئەو بابەتانە بۆ پارێزگاكانی عێراق نایاساییەو رێگەپێدراو نیە، بۆیە بە قاچاخ رەوانەی دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×