ئاگرکەوتنەوەکانی تورکیا.. لە کۆی 107 ئاگرکەوتنەوە، 98ـیان کوژێنراونەتەوە
  2021-08-01       543       

کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە و بەپێی زانیارییەکان بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، زیاتر لە 30 پارێزگا ئاگر کەوتووەتەوە و ژمارەی ئاگرەکان گەیشتووەتە 107. 

ئاوێنه‌: هاوکات وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا باسی لەوەشکردووە کە تاوەکو ئێستا 98 ئاگرکەوتنەوە، کوژێنراوەتەوە و لە ئێستادا کوژاندنەوەی ئاگرەکان لە شارۆچکەکانی ماناڤگات، مارماریس، بۆدروم و 9 ناوچەی دیکە بەردەوامە. 

پێشووتر ناوچەکان وەکو ناوچەی کارەسات راگەیەندرابوو، لەوبارەیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڕی 50 ملیۆن لیرەی وەکو هاوکاری بۆ ئەو ناوچانە رەوانە کردبوو، تاوەکو ئێستا لە کۆی گشتیدا 6 کەس گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×