ئێران ڕەتیدەكاتەوە هێرشی كردبێتە سەر كەشتییەكەی ئیسرائیل
  2021-08-01       501       
ئێران ڕەتیدەكاتەوە هێرشی كردبێتە سەر كەشتییەكەی ئیسرائیل لە دەریای عومان، بەڵام تەلئەبیب سوورە لەسەر ئەوەی ئێران كەشتییەكەی بە درۆن كردووەتە ئامانج.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قسەی لەبارەی چەند پرسێكەوە كرد، ئاماژەی بە تۆمەتباركردنی وڵاتەكەی دا بۆ بەئامانجگرتنی كەشتییە ئیسرائیلییەكە لە دەریان عومان، خەتیبزاتە ڕەتیكردەوە هێرشەكە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرابێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، یەكەمجار نییە “ڕژێمی زایۆنی” تۆمەتی لەوشێوەیە ئاراستەی تاران بكات.

لای خۆیەوە نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی كردووە، سوورە لەسەر ئەوەی ئێران هێرشەكەی ئەنجامداوە، دەڵێت، بەڵگە هەواڵگیرییەکانیان دووپاتیدەكەنەوە تاران بە درۆن كەشتییەكەی كردووەتە ئامانج.

بینێت هەڕەشەی ئەوەشیكرد، بەشێوازی خۆیان وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

شەوی پێنجشەممە كەشتییەكی ئیسرائیلی لە دەریای عومان کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو دەریاوان گیانیان لەدەستدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×