ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: زۆترین توشبون و مردن لە سلێمانی تۆماركرا
  2021-08-01       946       
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 394 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 77 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین ژمارەی توشبوان و مردوانی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 45 هەزارو 787 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان نۆ هەزارو 394 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون و ژمارەیان هەزارو 60 توشبو بوە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 820 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 77 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان هەشت گیان لەدەستدان بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 635 هەزارو 993 كەس و لەوانە 18 هەزارو 734 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەك ملیۆن و 472 هەزارو 93 كەسیان چاكبونەتەوەو 145 هەزارو 166 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 855 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×