ئیبراهیم ڕەئیسی دەستگرتن بە سیاسەتەكانی عەلی خامنەئی دووپاتدەكاتەوە
  2021-08-03       387       

ئیبراهیم ڕەئیسی دەستگرتن بە سیاسەتەكانی عەلی خامنەئی دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت هەركاتێك لە ئامۆژگارییەكانی ڕابەری باڵا و هێڵی شۆڕش لایاندابێت، تووشی كێشە بوونەتەوە.

ئاوێنه‌: ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێورەسمێكدا وەك سەرۆك كۆماری وڵاتەكە دەستبەكاربوو، لە ڕێوڕەسمەكەدا عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری پێشوو و بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە ئامادە بوون.

ڕەئیسی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “گوزەرانی هاوڵاتییان لە دۆخێكی باشدا نیە، پێویستە چارەسەرێك بۆ كێشە و قەیرانە ئابورییەكان بدۆزینەوە و حكومەتی نوێش كار بۆ باشتركردنی دۆخی هاوڵاتییان دەكات”.

سەرۆك كۆماری نوێی ئێران نەیشاردەوە، كە قەیرانی ئابوریی وڵاتەكە زیان بە گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت و کاریگەریی لەسەر متمانەی هاوڵاتیانیش بە حکومەت دەبێت، كابینەكەشی لەبەردەم ئاڵەنگاریی خراپیی دۆخی ژیانی هاوڵاتییان، قەیرانی دارایی، ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرفتی ئاو و خزمەتگوزاریدایە.

بۆیە دووپاتیكردەوە، “کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان، بەڵام دۆسیەی ئابوری نابەستنەوە بە پرسی سزاکانەوە”.

وەك پێشبینیش دەكرا، ئیبراهیم ڕەئیسی پابەندبوونی بە سیاسەتەكانی عەلی خامنەئی دووپاتكردەوە، پێی وایە، هەرکاتێک لە ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری باڵا دوورکەوتبنەوە و لایاندابێت، دووچاری كێشە و گرفت بوونەتەوە.

لای خۆیەوە، عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە مەراسیمەكەدا ڕایگەیاند، گواستنەوە و دەستاودەستی دەسەڵات لە ئێران گوزارشت لە عەقڵانیەتی دەوڵەت و ئازادیی ڕادەربڕین و بۆچوون دەكات.

سوپاسی گەلی ئێرانیشی كرد، كە “ڕوبەڕووی پیلانەكان بوونەوە بە بەشداریكردنی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنەكەدا”.

خامەنئی داوای لە حكومەتی نوێ كرد، دژی گەندەڵی و خۆدزینەوە لەباج بوەستێتەوە، چارەسەری دۆسیە داراییەكان بكات، هەروەها داواشی لە ڕەئیسی كرد، بە زووترین كات كابینە وزارییەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×