مستەفا کازمی: دۆسیەی ئێزدییەکان کاری لەپێشینەی حکومەتە
  2021-08-03       325       

لەحەوتەمین ساڵڕۆژی تاوانەکانی داعش دژ بەکوردانی ئێزدی، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگه‌یاند، دۆسیەی ئێزدییەکان کاری لەپێشینەی حکومەتەو گرنگیی تەواوی‌ پێده‌ده‌ن.

ئاوێنه‌: کازمی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، دۆسیەی ئێزدییەکان کاری لەپێشینەی حکومەتە. "حکومەت سستی و نەنواندووە و نانوێنێت و بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ژنانی رزگاربووانی ئێزدی و دادپەروەریی و بەرنامەی حکومیی بۆ دووبارە سەرپێخستنەوەیان، لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، هەموو جۆرە هاوکارییەکیان پێشکه‌ش بکرێت لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان لە سەرووی هەموویانەوە شنگال."
 
سەرۆکوەزیران جەخت لەودەکاتەوە، گرنگیی تەواو بە دۆسیەی رفێنراوە ئێزدییەکان دەدەن، کاری گەورە و بەردەوام کراوە لە پێناو ئازادکردنیان لە دەست داعش. هەروەها کازمی داوایکرد ساڵڕۆژەکە پاڵنەرێک بێت بۆ "پێکەوەیی و برایەتی و لەباوەشگرتنی نێوان رۆڵەکانی وڵات."
 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×