2021-08-04   286     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداری ده‌دات و هاوڵاتیان له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.
ئاوێنە: به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به سایتی روسیا توده‌ی رایگه‌یاندوه "توشبون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردوه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه شه‌پۆلیس سێیه‌می په‌تاكه زۆر تونده".
ئاشكراشیكردوه كه ئه‌م شه‌پۆله زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ردوو چینی گه‌نج و كه‌م ته‌مه‌نه‌كانی كردوه‌ته ئامانج، نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕبوون له حاڵه‌تی توشبونی سه‌خت و ته‌ندروست خراپ و چیتر نه‌خۆشخانه‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و ژماره زۆره بگرن.
ئه‌و به‌رپرسه پێشبینیشی كردوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبون زیاد بكات، ئه‌وا شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا به‌رۆكی عێراق ده‌گرێت و ئه‌وكاته‌ش دۆخه‌كه له‌مه‌ی ئێستا خراپتر ده‌بێت.