زیاتر له‌سه‌د هه‌زار كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان دوو موچه‌ وه‌رده‌گرن
  2021-08-04       686       

راوێژکاریكی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا دەرکەوتووە لە هەرێم ١١٥ ھەزار فەرمانبەر دوو موچەیان ھەیە و ١٥ ھەزاری دیکەش ناشایستەن.

ئاوێنه‌: ئەرشەد تەھا راوێژکاری ئابوریی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، "لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی حکومەتی ھەرێم پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنی ھەموو وەزارەتەکان، جگە لە کەرتی سەربازی تەواوبووە و دەرکەوتووە کە ١١٥ ھەزار فەرمانبەر دوو موچەیان ھەیە و رەنگە ھەمووی نایاسایی نەبێت، بۆیە بڕیارە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لێبدات."

ئەرشەد تەھا ئەوەشی خستەڕوو، "ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی کەرتی سەربازی بەگشتی دەستیپێکردووە و بەردەوامە و حکومەت چاوەڕێدەکات ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری لێبدرێت."

سەرەڕای زیادبوونی داهاتەکانی ناوخۆ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام حکومەت ماوەی زیاتر لە ساڵێک موچەی بە لێبڕینەوە دابەشکرد و مانگی رابردوو بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ دابەشکردنی موچەی تەواوەتی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×