پژاك شەهیدبونی دو گەریلای خۆی لە بۆكان راگەیاند
  2021-08-04       434       

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاک)، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، رۆژی 27ی 7ی 2021 دو گەریلایان لە بۆسەیەكی هێزەكانی ئێراندا لە ناوچەی بۆكانی سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان شەهیدبون. ناسنامەی هەردو گەریلاكەشی ئاشكراكرد.

ئاوێنە: پژاک، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە“رۆژی 27ی 7ی 2021 لە ناوچەی بۆکانى سەربە پارێزگای ورمێ، هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی ئێران بۆسەیان بۆ دو هەڤاڵمان دانا کە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕێکخستندابون و چەکدار و بە کرێگیراوەکانی ڕژێم بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر هەڤاڵانمان، ئەو دوانەیش قارەمانانە لە بەرامبەر چەکدارەکانی رژێم بەرخودان دەکەن و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی نابەرانبەرداو دوای ڕوبەڕوبونەوەیەکى قارەمانانە هەڤاڵ ئاریۆ و شاهین، شەهید دەبن."

راگەیەندراوەكە ناسنامەی دو گەریلاكەی ئاشكراكردوە كە پێكدێن لە: ئیدریس فیقهی ناسراو بە ئاریۆ زاڵ و موحسین قادری ناسراو بە شاهین ئاگری.

بەپێی راگەیەندراوەكە شاهین ئاگری ساڵی 1983 لە لە بۆکان لە دایکبوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئاریۆ زاڵ لە ساڵی 1985 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوە، لە ساڵی 2017 بەشداری ڕیزەکانى گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەبێت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×