بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانەكانی توركیا: هێشتا 14 ئاگر كۆنترۆڵ نەكراون
  2021-08-04       505       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستانەكانی توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، لە کۆی ئەو 174 ئاگرەی کە لە 28ی تەمموزەوە کەوتونەتەوە، 160 ئاگر کۆنترۆڵ کراون و 14 ئاگریش ھێشتا بەردەوامن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لە رێگەی 16 فڕۆکە، نۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، 51 ھێلیکۆپتەر، 850 ئۆتۆمبیلی ئاوپڕژێن و تانکەری ئاو، 150 شۆفڵ و بلدۆزەرو نزیکەی پێنج ھەزار و 250 کارمەندەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگر دەدەین."

بەپێی ئەو راگەیەندراوەكە لە رێککەوتی 28ی تەمموزەوە تاکو چواری ئاب لە 39 پارێزگادا، کۆی گشتی 174 ئاگر لە دارستانەكان کەوتونەتەوە.

راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو ئاگرانە 160یان کۆنترۆڵکراون و کارەکانی کوژاندنەوەی 14 ئاگرى ديكەش لە شەش پارێزگا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×