هێڵی كارەبای كەركوك-گەیارە روبەڕوی هێرشی "تیرۆریستی" بوەوە
  2021-08-04       152       

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرشێكی "تیرۆریستی" كراوەتە سەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای كەركوك-گەیارەی 400 كەی ڤی لە پارێزگای كەركوك.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاند، هێرشەكە لە رێگەی چەند بۆمبێكی چێنراوەوە ئەنجامدراوە كە یەكێك لە تاوەرەكان لە سنوری ناحیەی ریاز زیانی بەركەوتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئەوەی كارمەندانی ئەندازەو تەكنیكی لقی تۆڕی كەركوك لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، دەركەوتوە ئەو تاوەرە روبەڕوی هێرشێكی "تیرۆریستی" بۆتەوەو هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی كۆنترۆڵی كارەبای نیشتمانی كراوە بۆ كوژاندنەوەی كارەبای هێڵەكە بەمەبەستی چاككردنەوەی.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×