ئەمڕۆ ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی داهاتووی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات
  2021-08-05       286       

بڕیارە ئەمڕۆ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی بخوات، سەرۆكی ھەرێمی کوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی کوردستانیش بەشدار ڕێوڕەسمەکە دەبن.

ئاوێنه‌: لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە نێوان ڕوحانی و ڕەئیسی لەبەردەم عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە ڕێوڕەسمێكدا ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆك كۆماری ئێران سوێندی یاسایی بخوات.

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەی بەشێكی دیكە لە وڵاتان بەشداریی دەكەن.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێرانیش بەھۆی ئەو ڕێوڕەسمەوە ئەمڕۆ لە تاران پشووی فەرمی ڕاگەیاندراوە و لەكاتی ڕێوڕەسمەكەشدا گەشتەكان بەسەر ئاسمانی تاران دەوەستێندرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×