سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداریکردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران ،ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سەردانی تاران دەکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاماژە بەوەش کراوە، "شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت."