لەم ناوچانەی هەرێم پێشبینی بارانبارین و هەورە بروسکە دەکرێت
  2021-08-05       381       


شارەزایەکی‌ کەشناسی‌ رایگەیاند، لە ئەنجامی‌ کاریگەریی‌ نزمە پاڵەپەستۆیەک و هاتنی‌ بڕێک شێ؛ لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت.

ئاوێنه‌: ئاراس جەبار، شارەزای‌ کەشناسی‌ رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە کەنداوی عەرەبیەوە لەگەڵ ھێنانی برێک شێ و ھەور لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی‌ کوردستانەوە کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.

ئەو شارەزایە روونیکردەوە، لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری بارینی کەمێک باران دەبێت بەشێوەیەکی پچر پچر و روودانی ھەورە بروسکە لە ھەندێک کات و ناوچەی سنوورەکەدا.

سەبارەت بە پلەکانی‌ گەرماش، ئاراس جەبار ئاماژەی‌ بەوە کرد، "پلەکانی گەرما بەرێژەی یه‌ك پلەی دیکە روو لەبەرزبوونەوە دەکات، بە جۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 43 بۆ 45 پلە دەبێت لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 46 بۆ 48 پلە دەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×