وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات‌
  2021-08-05       401       

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەکات‌و دەڵێت:"ئامادەین بۆ هێرشکردنە سەرتان".

بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، هێرشی توندیکردەسەر ئێران‌و ڕایگەیاند، "ئەو وڵاتە بوەتە کێشەیەکی جیهانیی".

لەبارەی ئەوەی ئایا وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ لێدان لەئێران وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی:"ئێمە ئامادەین، چونکە ئێران 10 هەفتە دورە لەبەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی".

هەر بەوتەی بینی گانتس، "ئێران دەیەوێت تەحەدای ئیسرائیل بکات ئەویش لەڕێگەی بەهێزکردنی پێگەکانی خۆی لەلوبنان‌و غەززەو سوریاو عێراق".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×