بەشیر حەداد: ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
  2021-08-05       185       

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، " تا کاری لیژنە لاوەکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تەواو دەبن، ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".

ئاوێنه‌: بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ پێنج شەممە 5ی ئابی 2021. بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، " بەهۆی وردبینی ساڵاانەی دارایی حکومەت ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دواکەوتووە، هاوتای سەرجەم پارێزگاکانی عێراق عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد، " بەشێکیشی پەیوەستە بە کاری لیژنە لاوەکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەڵام بەڵێنی ئەوە وەرگیراوە تا ئەوکاتەی کاری لیژنەکان تەواودەبن ناردنی 200  ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت".

پێشتر، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، "چوار بڕگە لەبودجەی فیدڕاڵیدا هەیە ئەگەر هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەریان رێکبکەون ئەوا هەرێم پشکی خۆی وەردەگرێت".

بە پێی ماددەی یانزە بودجەی 2021ی عێراق، بڕگەی یەکەم بریتییە لەوەی هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات، دووەم بڕگەش بریتییە لەوەی هەرێم نیوەی داهاتە نانەوتییەکان رادەستی حکومەتی ناوەند بکات.

جەرمال کۆچەر ئەوەی ئاشکراکرد، "پێویستە هەرێم لیستێکی تایبەت بەژمارەی فەرمانبەران بداتە حکومەتی عێراق و رێگەبداتە دیوانی چاودێری فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم تا وردبینی بۆ ژمێرەی چەند ساڵی ڕابردد بکرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×