ژنانی گەریلا لە خواکورک شەش سه‌ربازی توركیان كوشت
  2021-08-05       356       
لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستاردا لە هەرێمی خواکورک،  شەش سه‌ربازی توركیان كوشت، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش کراوەتە ئامانج و کەوتووتە دەست گەریلا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی ژنە گەریلاکانی لە خواکورک دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە گەریلاکانی یەژاستار بۆ بیرهێنانەوەی شەهید عەگید كارزان، دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک چالاکییان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی چالاکیی ژنە گەریلاکاندا، کە لە دوو قوڵەوە ئەنجامدراوە،  شەش سه‌ربازی توركیان كوشت و سیستمێکی دووربینی چاودێریی تایبەتیش تێکشکێندراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، کە لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکاندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیش لە خواکورک کراوەتە ئامانج، خراوەتە خوارەوە و پارچەکانی کەوتووەتە دەست گەریلا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×