پەڕینەوە بۆ بەریتانیا ژمارەی پێوانەی تۆمار دەكات، تەنها لەڕۆژی چوارشەممەدا ٤٨٢ پەناخواز بەكەناڵی ئینگلیزیداو بە٢١ بەلەم خۆیان گەیاندۆتە بەریتانیا، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركردوە لەو ڕێژە زۆرە.
ئاوێنەم کاوە رەش: گەیشتنی ئەو پەناخوازانە هاوكاتە لەگەڵ دیداری وەزیری بەریتانیا لەگەڵ كاربەدەستانی وڵاتی یۆنان دەربارەی ڕێگری كردن و توندكردنی سنورەكان بەڕووی پەناخوازاندا.
لەلایەكی دیكەشەوە بۆریس جۆنسن لەپارلەمان ڕووبەڕووی پرسیار دەكرێتەوە لەسەر ڕەوشی گەیشتن و بەزاندنی بەندەرە ئاوییەكانی بەریتانیا.
زۆربەی ئەوكۆچبەرانەی پەڕیونەتەوە بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، پێك دێن، لەخەڵكی ووڵاتانی وەك; یەمەن، فەڵەستین،ئەریتریا، كوەیت، میسڕ، سۆماڵ، چاد، هیندستان،مالیا، ئێران، عێڕاق.