ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 3220 توشبو، 14 گیانلەدەستدان
  2021-08-05       495       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 220 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 14 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 16 هەزارو 507 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك سێ هەزارو 220 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 755 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×