بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی "جوانكاری" بۆ شاری سلێمانی دەكرێت
  2021-08-05       707       

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، لە هەڵمەتێكدا "جوانكاری" بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدەدەرێت و شەقامەكان نۆژەندەكرێنەوەو سەرجەم سەوزایی شەقام و بلوارەكان سەوز دەكرێتەوە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە‌ سە‌ر راسپاردە‌ و فە‌رمانی  بە‌رێز جێگری سە‌رۆكی حكوتی ھە‌رێمی كوردستان  جوانكاری بۆ شاری سلێمانی  ئە‌نجام دە‌دریت."   

وتوشیەتی"سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە‌ھە‌ڵمە‌تیكدا بۆ جوانكردنی شە‌قامە‌كان ھە‌ستاوە‌ بە‌ تازە‌كردنە‌وە‌و بۆیاخكردنی  كرپستۆنی شە‌قامە‌كان لە‌شە‌قامی بازنە‌یی  مە‌لیك مەحمود كە ‌تە‌واوی  شە‌قامە‌كە ‌دە‌گریتە‌وە، لە‌گە‌ڵ پاككردنە‌وە‌ی شە‌قام و بلوارە‌كان و چاككردنە‌وە‌ی نافورە‌كان."

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕو"ھە‌ر لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی  بە‌رێز (كاك قوباد تاڵە‌بانی)  جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان سە‌رجە‌م سە‌وزایی شە‌قام و بلوارە‌كان سە‌وزدە‌كرینە‌وە‌‌."

ئەوەشی وتوە"بۆردی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی  باخچە‌كان ھە‌ستاون بە‌ناشتنی  (نە‌مام و دار) لە‌شە‌قامی دە‌روازە‌ی شاری سلێمانی  بە‌پێی ئە‌و دەرخستە‌یەی بۆی كراوە‌ سە‌رجە‌م ئە‌و دارانە‌ی وشك بوە (‌دارو نە‌مامی) تازە‌ لە‌شوێنی دە‌نێژرێت."

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە "ئە‌و جوانكارییە‌ی كە‌ بۆ شاری سلێمانی ئە‌نجام دەد‌رێت سە‌رجە‌م شە‌قامە‌ سە‌رەكییە‌‌كان دە‌گرێتە‌وە‌  ھە‌ر لە ‌شە‌قامی تاسڵوجە-سلێمانی تا ناوشاری سلێمانی."
وتوشیەتی"بە‌تە‌واوبونی ئە‌م پرۆژە‌یە‌، سلێمانی سیمایە‌كی جوانی دە‌بێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×