وەزیرى خوێندنى باڵا فەرمانى دەستبەکاربونى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆی ئیمزاکرد
  2021-08-05       730       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەسەرپەرشتى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا رێوڕەسمى ئیمزاکردنى فەرمانى دەستبەکاربونى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، هەولێرى پزیشکى، پۆلیتەکنیکى دهۆک، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، زاخۆ، سۆران) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچو.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ پێنجشەمە وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرانى گشتى، فەرمانى دەستبەکاربونى بۆ سەرۆک زانکۆ تازەکان دەرکرد، کە هەریەک لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەک سەرۆکى زانکۆى دهۆک و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەک سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى و (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و (د. ئاریانا خالص جواد) وەک سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەک سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەک سەرۆکى زانکۆى سۆران، فەرمانى دەستبەکاربونیان ئیمزا کرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پرۆسەى دانان و دامەزراندنى سەرۆک زانکۆکان، دواى ڕاگەیاندن و پێشکەشکردنى سى ڤى و ئەنجامدانى چاوپێکەوتن بوە لەلایەن وەزارەت و ئەویش بە لەبەر چاوگرتنى ئەو مەرج و پێوەرە زانستى و ئەکادیمیانەى کە یاساى وەزارەت دیاريى کردوە، دواتریش بەپێى یاساو ڕێنماییەکان فەرمانى دامەزراندنیان لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەرچو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×