چاكسازیی گەورانی سلێمانی "هەواڵێكی هەڵبەستراو" رەتدەكاتەوە
  2021-08-05       464       

لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی رونكردنەوەیەكی لەبارەی "هەواڵێكی هەڵبەستراو" بڵاوكردەوەو رایگەیاند، جگە لە یەك حاڵەتی كۆرۆنا كە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، هیچ حاڵەتێكی دیكە لە چاكسازیی گەورانی سلێمانی بونی نییە. دەشڵێت: ئەو دو سزادراوەی كە گیانیان لەدەستداوە هەردوكیان "كێشەی سستی گورچیلەو سشەكرەو زەخت"یان هەبو.

ئاوێنە: یادگار ئیبراهیم مەحمود، لێپرسراوی هێزی جێبەجێکردن لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"من وەکو لێپرسراوی هێزی جێبەجێکردن ئەمەوێت دڵنیایی ئەوە بدەم کە جگە لە یەک حاڵەتی کۆرۆنا کە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، هیچ حاڵەتێکی تر بونی نییە."

وتوشیەتی"سەبارەت بەو دو سزادراوەش کە کۆچی دواییان کردوە، هەردوکیان کێشەی سستی گورجیله و شەکرەو زەختیان هەبو کە هه ر رۆژ نا رۆژێک دەبران بۆ غەسلی گورچیلە کە ئەو خزمەتەی بۆ ئەوان کراوە دڵنیام لە توانای کەسوکاریاندا نەبوە بتوانن لە دەرەوە ئەوەیان بۆ بکەن."

جەختیشی كردۆتەوە "لێرەوە دڵنیایی بە سزادراوان و کەسوکاریان ئەدەم بەردەوام چاودێری وردی رەوشی تەندروستیان دەکرێت و خۆمان دەچینە ناویان و بەردەوام کارمەندە ئێشکگرەکان لەناویاندان جا ئەگەر بەوشێوە مەترسیان لەسەربێت چۆن کارمەندەکانمان دەتوانن خزمەتیان بکەن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×