نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك كۆماری ئێران كۆبونەوە
  2021-08-06       480       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، كۆبونەوە.

ئاوێنە: لە کۆبونەوەکەی نێوان وەفدی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری ئێراندا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێكران.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبونەوەکەدا بەشدارن.

شەوی رابردوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى ئێراندا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×