وەزارەتی كارەبا هۆشداری دەداتە ئەو شوێنانەی كە بەسەرپێچی كارەبایان راكێشاوە بەڵام پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوەو دەشڵێت: تا رۆژی 18ی ئەم مانگە دەرفەتیان هەیە، بەپێچەوانەوە بە كلیكێك كارەباكەیان دەبڕین.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە و بە فەرمی نەبونەتە ھاوبەشی کارەبا، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تا رۆژی 2021/8/18 دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەی دەبڕدرێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو ئاگاداركردنەوەیە "تەنیا ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە بەنایاسایی کارەبایان راکێشاوەو پێوەری پێشوی کارەبایان نییە، بەڵام پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە."