"لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا لە گەرمیان چارە‌سە‌ر كرا"
  2021-08-06       286       

میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، بڵاویكردۆتەوە، لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆكی حزبەكە، كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندان و خۆبەخشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا لە گەرمیان چارە‌سە‌ر كرا.

ئاوێنە: میدیای یەكێتی بڵاویكردۆتەوە"سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی موچە‌ی كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵای كرد. لە‌بە‌رامبە‌ردا، ئیدارە‌ی دارایی یە‌كێتی لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی، بڕیاری تە‌رخانكردنی موچەكە‌یانی دا."

ئەوەش خراوەتەوەڕو "ئە‌م بودجە‌یە‌ی كە‌ داواكراوە‌ بۆ كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵایە‌ كە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ كۆرۆنا، بۆ ھە‌ر مانگێك 57 ملیۆن دینار تە‌رخان دە‌كرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×