200 پەنابەر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیاوە رزگارکران
  2021-08-06       305       

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، پۆلیسی دەریاوانی ئیتاڵیا 200 پەنابەری دەستگیرکردوە کە بەلەمەکەیان لەناو دەریادا پەکی کەوتوەو هەشت لەو پەنابەرانە هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن.

ئاوێنە، زریان محەمەد: دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسێۆنی سەراسەری پەنابەران بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"یەکێک لە پەنابەرە کوردەکان پەیوەندی پێوەکردین و پێی راگەیاندین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لەقوڵایی دەریادا پەکی کەوتوە، رێکخراوی خاچی سوری نیودەوڵەتیان ئاگادارکردۆتەوەو ئەوانیش پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیایان ئاگادارکردەوە، بەهانایانەوە چون و رزگاریانکردون."

وتیشی، ئەو پەنابەربەرە كوردە پێشی راگەیاندین كە "ژمارەیان 200 پەنابەرەو هەشت هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان لەنێودایەو كە  سێ منداڵ و پێنج گەورەن و پەنابەرەکانی تر هاوڵاتی میسری و ئەفغانی و ئێرانی بون."

بەپێی قسەی دەشتی جەمال، پەنابەرە کوردەکە ئاماژەی بەوەشداوە"لە رۆژی دوشەممەوە لە وڵاتی یۆنانەوە بەڕێکەتون، ئێستا گەشتونەتە ئیتالیا، لەلایەن پۆلیسی ئیتالیاوە دەستگیرکراون و نازانن بۆ کوێیان دەبەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×