سەرۆكایەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك كۆماری ئێرانی ئاشكراكرد
  2021-08-06       572       

له‌ دوه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبوه‌وه‌.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ رێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و وەفى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بون، په‌يوه‌ندييه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هه‌ردولا ئاماژه‌يان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ مێژويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كردو جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنوره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

دوايين پێشهات و په‌ره‌‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×