خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند؛ تەنها لە قاوشى نەخۆشخانەى شەهید
د.هێمن، زیاتر لە (150) نەخۆشى کۆرۆناى لێیە. دەشڵێت: توشبون ئەوەندە زۆرە زۆربەى
کات هیچ شوێنێک نەماوە بۆ داخلکردنى نەخۆش.
ئاوێنە: راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی
خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەئێستادا ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە سەنتەرەکانی
کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن، بەشێوەیەک تەنها لە قاوشی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (نەخۆشخانەی
جمهوری) زیاتر لە (150) نەخۆش و لە بەشی چاودێری ورد نزیکەی (20) نەخۆشی لێیە.
وتوشیەتی: زۆربەى ئەوانەى
لەوێ داخلکراون ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.
هۆشداریشی داوە لە بەرزبونەوەى ژمارەى توشبوان و وتویەتی: بەڕاستی حاڵەتەکان
ئەوەنە زۆرن کە زۆربەی کات هیچ شوێنێک نیه بۆ داخل کردنی ئەو نەخۆشانەی ئۆکسجینیان
دادەبەزێ و پێویستیان بە داخلبون هەیە.
خۆپاراستنى تەندروسى ئاشکراشیکردوە، لەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەرچناریش نەخۆشی کۆرۆنا
وەردەگرێت.
هەروەک رێنمایى هاوڵاتیان دەکات بۆ خۆپاراستنى تەندروستى و بەکارهێنانى
ماسک و وەرگرتنى فاکسین.