ژنانی گەریلا لەباکور كوردستان دو یه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا ده‌كه‌نه‌ ئامانج
  2021-08-06       425       
گەریلاکانی یه‌كینه‌كانی‌ ژنانی‌ ئازاد -یەژاستار لەناوچەی خۆزاتی دەرسیم، لەدژی یەکینەیەکی شاراوەی سوپای تورکیا لەدوو قوڵەوە چالاکیان ئەنجامدا، ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە زین جزیر و یڵماز دەرسیم ئەنجامدراوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هه‌ینی‌، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای سوپای‌ توركیا لەباکووری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، لە گوندی چاکماکلی، یەکەیەکی شاراوەی سوپای داگیرکەری تورک کە بۆسەیان دانابوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێرییەوە، گەریلاکانی یەژاستار لە دوو قوڵەوە چالاکیان ئەنجامداوە و گورزیان لە دوژمن داوە، گروپی یەکەم لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیداوە و بەپێی زانیارییەکان داگیرکەرێک سزادراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لە قوڵی دووەمدا هێزەکانی یەژاستار لە سەنگەری داگیرکەرانیداوە، لەوێش چەند داگیرکەرێک سزادران، دوای چالاکییەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قۆڕس ناوچەکەی بۆردومان کردووە و دواتر کوژراو و بریندارەکانی بۆ خۆزات گواستەوە و یەکە شاراوەکان کشاونەتەوە."

چالاکیەکە کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا بۆ یادکردنەوەی هاوڕێیانی فەرماندەمان زین جزیر و یڵماز دەرسیم ئەنجامدرا کە لە دەرسیم شەهید ببوون.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەککانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر لەنێوان ١١:٢٠ ١٢:٥٠  خولەکی شەو، لە مەیدانی گردی سۆر، مەرڤانۆس، تابووری عەرەبان، جموجوڵی هێلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد، کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک، هێلیکۆپتەرەکان ویستیان گردی سۆر بۆردومان بکەن، بەڵام هێزەکانمان وڵامیان دایەوە، دوای ئەوەی گورز بەر هەلیکۆپتەرەکان کەوت، بە ناچار گەڕانەوە و پاشەکشێیان کرد.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر لەنێوان ١١:٠٠ – ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە هەرێمی ئاڤاشین لە مەیدانی وەرخەلێ تونێلەکانی شەڕ بۆردوومانکران، سوپای داگیرکەری تورک لە وەرخەڵێ لەدژی تونێلەکانی شەڕ گازی کیمیاوییان بەکارهێنا، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ناوچەکەدا سووڕانەوە.

ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە، کاتژمێر لەنێوان ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ، کوڕەژارۆ، سیدا، ساجای هەرێمی زاپ و گوندی ڕەنجبراخ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×