2021-08-06   1021     
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئیدانەی ئەو وڵاتانە دهكات کە پشتیوانی لهپارتی كرێكارانی كوردستان -پهكهكهو پارتی یهكێتی دیموكرات- پهیهدهو یهكینهكانی پاراستنی گهل -یهپهگه دهكهنو دهیانپارێزن.
ئاوێنه: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دوای كۆبونەوەی بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لەراگەیەندراوهكهدا هاتووه، "بەتوندی ئیدانەی ئەو وڵاتانە کراوە کە ڕێكخراوهكانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە دەپارێزنو ھانی بەردەوامیی ئەو ھێرشانە دەدەن کە ئاشتیو سەقامگیریی ناوچەکە دەکەنە ئامانج."
سەبارەت بەئاگری دارستانەکانی ئهو وڵاته، لەراگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا ھاتووە، "چاوخشاندنەوە بەکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ئاگری دارستانەکان کراوە، لەگەڵ ئاراستەی سروشتیی روداوەکە، ھەڵسەنگاندن بۆ رەھەندی ئەمنیی کەمپینەکانی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی نادروست لەناوەوەو لەدەرەوەی وڵات کراوەو لەم چوارچێوەیەدا تاوتوێی گرتنەبەری رێکاری زیاتر کراوە".
دەربارەی پرسی قوبرس ئەوە خراوەتەڕو كه "لایەنەکانی پرسەکە لەبری پێداگریی لەسەر ھەڵوێستی نزیکنەبوونەوە لەدانوستان، بانگێشت کراون بۆ بونە بەشێک لەچارەسەر".
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا داوای لەئیدارەی ئەرمینیا کردووە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەبێت ئەرمینیا واز لە کردە و گوتە شەرانگێزانەکان بھێنێت و سوود لە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری ببینێت کە دوای ماوەیەکی زۆر لە باشووری قەفقاس بەدەستھاتوون و داوا لە ئیدارەی ئەرمینیا کراوە کە سەرڕاست بێت لە بەڵێنەکانی و گەشە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بدات".