"تا ئێستا زیاتر له‌ 2 ملیۆن‌ کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە"
  2021-08-06       306       
به‌پێی‌ ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق، تا ئێستا زیاتر له‌ 2 ملیۆن‌ کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق لەراگەیه‌ندراوێکدا رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا 2 ملیۆن‌و 102 هەزارو 550 کەس لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق، له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 1 ملیۆن‌و 696 هەزارو 390 کەس توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون.

له‌و ژماره‌یه‌ 1 ملیۆن‌و 510 هەزارو 888 توشبو چاکبونەتەوە، واتا 90٪ی تێکڕای توشبووان، هەروەها 166 هەزارو 415 توشبوی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی‌و ژینگەی عێراق، 968 لەتوشبووانی‌ كۆرۆنا لەژێر چاودێریی چڕدان، هه‌روه‌ها 19 هەزار  87 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×