خەسرەو گۆران: لەهەموو ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشداری له‌هەڵبژاردن دەکەین
  2021-08-06       400       
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، "خۆمان ئامادە کردووە بۆ هەڵبژاردن و چاوەڕێی ڕۆژی دەنگدانین." ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەهەموو ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، "لەمەندەلیەوە تا شەنگال کاندیدمان هەیە."

ئاوێنه‌: له‌لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌، "خۆمان ئامادەکردووە بۆ هەڵبژاردن و چاوەڕێی ڕۆژی دەنگدانین... لەهەموو ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، لەمەندەلیەوە تا شەنگال کاندیدمان هەیە."

سەبارەت بە گەڕانەوەی بارەگاکانیان بۆ کەرکوک، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد كه‌ سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ بەغدا بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانیان، وتیشی، "هەمووان مافی خۆ کاندیدکردن و دەنگدانیان هەیە، کەس ناتوانێت ڕێگری لەکاندیدی کەس بکات، چونکە ئەو مافە دەستوریە."

خەسرەو گۆران ئاشکراشیکرد، کاندیدەکانیان لە شەنگال و خورماتوو و هەموو ناوچەکان کاری خۆیان دەکەن، "وا خەریکی دانانی بارەگاین لە مەخمورو موسڵ، کەرکوک و شوێنی تریش بۆ داهاتوو."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×