ئاسایش: پارە دزراوەكەی نۆژین سیتی لە كەلار دۆزرایەوەو دزەكان دەستگیركران
  2021-08-07       506       

ئاسایشی گەرمیان رایپگەیاند، پارە دزراوەكەی یەكەی نیشتەجێبونی نۆژین سیتی لە كەلار دۆزراوەتەوەو دو كەسیش بە تۆمەتی دزینی پارەكە دەستگیركراون.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا "دۆزینەوەی بڕی 15 دەفتەر و 80 وەرەقەو یەک ملیۆن و 591 هەزار دینار و دەستگیرکردنی تاوانبارانی دزیکردنەکەی ڕاگەیاند."

بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، "دزەکان کارمەندبون لەپرۆژەکە و  یەکێکیان دانیشتوی قەزای کەلارە و ئەویتریان بە ڕەگەز ئێرانییە."

چەند ڕۆژێک بەر لە ئیستا دیارنەمانی پارەو دزیکردن لە پرۆژەی نۆژین ستی لەقەزای کەلار کە پرۆژەیەکی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبونە راگەیەندرا.

ئاسایشی گەرمیان وتویەتی" دوای بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایش لەگەرمیان توانیان لەماوەیەکی کورتدا دزەکان دەستگیربکەن و بڕی پارە دزراوەکەش وەربگرنەوە."

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×