"رێگرییان لە دانانی پێوەری زیرەك كردوە"..كارەبای گوندێكی سنوری سلێمانی كەمكرایەوە
  2021-08-07       702       

كارەبای سلێمانی رایگەیاند، كارەبای گوندی بێستانسور لەسنوری ناحیەی عەربەت بۆ 18 سەعات لە رۆژێكدا كەمكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی رێگرییان لە دانانی پێوەری زیرەك كردوە كە ماوەی چەند ساڵێكە كارەبای بەردەوامیان هەیە بەهۆی بونی پڕۆژەیەكی ئاو لە گوندەكە كە ئاوی بەشێك لە قەزای شارەزورو ناحیەی عەربەت دابین دەكات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند" پڕۆژەى ئاوى گوندى بێستانسور کە ئاوى بەشێک لە قەزاى شارەزور و ناحیەى عەربەت دابین دەکات، ماوەى چەند ساڵێکە کارەباى بەردەوامیان هەیە، بەڵام کاتێک هەفتەى رابردو ستافى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا چونەتە سنورەکە، دانیشتوانى گوندى (بێستانسور) رێگرییان کردوە لەبەستنى پێوەرى زیرەک، کە پرۆژەیەکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانەو دەبێت بۆ هەمو هاوبەشانى کارەبا لەسەرتاسەرى کوردستان دابنرێت، ئەوان رێگریان کردوە، بۆئەوەى بەئارەزوى خۆیان بەبێ (پێوەر) کارەبا بەکاربهێنن."

وتوشیەتی"بۆیە لە ئێستادا بەرنامەى کارەباکەیان کراوە بە 18 کاتژمێر، شەش کاتژمێر کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە ناوشارى سلێمانى 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا هەیە، ئەو بەرنامەیەش لەسەر داواى (فەرمانگەى ئاوى) سنورەکە دانراوە، ئەو بەرنامەیەش کاریگەرى لەسەر دابەشکردنى ئاو لەسنورەکە نابێت."

كارەبای سلێمانی جەختی كردۆتەوە كە "ئەوە دانیشتوانى گوندەکەن، رێگرن لە دابەشکردنى ئاو، بۆیە تا ئیدارەى سنورەکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و پێوەرى زیرەک بۆ گوندەكە دەبەسترێت، بەرنامەى کارەباکەیان بەو شێوەیە دەبێت."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانیەوە

پرۆژەى ئاوى گوندى پێستانسور کە ئاوى بەشێک لە قەزاى شارەزور و ناحیەى عەربەت دابین دەکات، ماوەى چەند ساڵێکە کارەباى بەردەوامیان هەیە، بەڵام کاتێک هەفتەى ستافى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا چونەتە سنورەکە، دانیشتوانى گوندى (بێستانسور) رێگریان کردوە لەبەستنى پێوەرى زیرەک، کە پرۆژەیەکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە و دەبێت بۆ هەمو هاوبەشانى کارەبا لەسەرتاسەرى کوردستان دابنرێت، ئەوان رێگریان کردوە، بۆئەوەى بەئارەزوى خۆیان بەبێ (پێوەر) کارەبا بەکاربهێنن، بۆیە لە ئێستادا بەرنامەى کارەباکەیان کراوە بە 18 کاتژمێر، شەش کاتژمێر کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە ناوشارى سلێمانى 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا هەیە، ئەو بەرنامەیەش لەسەر داواى (فەرمانگەى ئاوى) سنورەکە دانراوە، ئەو بەرنامەیەش کاریگەرى لەسەر دابەشکردنى ئاو لەسنورەکە نابێت، و ئەو دانیشتوانى گوندەکەن، رێگرن لە دابەشکردنى ئاو، بۆیە تا ئیدارەى سنورەکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و پێوەرى زیرەک بۆ گوندە دەبەسرێت، بەرنامەى کارەباکەیان بەو شێوەیە دەبێت.

راگەیاندنى 
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى
7/8/2021


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×