ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: توشبون و گیانلەدەستدان داكشا
  2021-08-07       673       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا،  توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو داكشاوە، بەشێوەیەك كە هەزارو 52 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 11 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 502 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 52 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 614 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 6 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 2 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×