ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: چاكبونەوە لە توشبون زیاترە
  2021-08-07       293       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە ژمارەی توشبوانی نوێ و هاوكات 59 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 35 هەزارو 77 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان حەوت هەزارو 973 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە نۆ هەزارو 112 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 59 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە هەولێر بون و ژمارەیان شەش گیانلەدەستدان بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×