2021-08-07   951     
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریاندا تا كاتێكی نادیار هاتووچۆی گه‌شتیاران له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌یرانبه‌نده‌وه قه‌ده‌غه بكرێت.
ئاوێنه: میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران له زاری ئیسماعیل رۆسته‌م پوور قایمقامی شاری بانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه "به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی زۆرتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنووری سه‌یرانبه‌ندی بانه‌وه قه‌ده‌غه كرا".
قایمقامی بانه ده‌ڵێت "به فه‌رمانی بنكه‌ی كۆرۆنا به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتووچۆی گه‌شتیاران له سنووری سه‌یرانبه‌ند قه‌ده‌غه كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌شتیاره‌كان ڤیزای پزیشكی یان مافی مانه‌وه بۆ ئیشیان هه‌بێت، به له‌به‌رچاو گرتنی خاڵه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێ هاتووچۆ بكه‌ن.
قایمقامی بانه راشیگه‌یاند كه له سنووری سه‌یرانبه‌نده‌وه هه‌موو ڕۆژێك 70 كه‌س بۆ عێراق سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و 40 كه‌سیش دێنه نێو ئێرانه‌وه.