ئاسایشی هەولێر کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبی دیموکراتی پشتڕاستکردەوە
  2021-08-07       954       

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری هەولێر پشتڕاستکردەوە.       

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (شەممە 7ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کارگێڕیی هۆتێل ( گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. "   

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاوولاتییەکی کوردی رۆژهەلاتی کوردستانە بە ناوی (موسا بابە خانی) .    

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "  لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە و دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت." 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×