هاتوچۆی هەرێم: روداوەكانی هاتووچۆ لە 7 مانگدا 273 گیان لەدەستدانیان لێكەوتووەتەوە
  2021-08-07       226       


ئەسعەد كەریم وتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە 7 مانگی ئەمساڵدا بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە زیاتر لە 3 هەزار كەس بریندار بوون و 273 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: ئەسعەد كەریم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، لە 7 مانگی ئەمساڵدا هەزار و 920 رووداوی هاتووچۆ روویاندا، لە هەولێر 479، سلێمانی 612، دهۆك 435، سۆران 99، گەرمیان 150، راپەڕین 112 و هەڵەبجە 43 رووداو.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆی ئەو رووداوانە 273 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە  47 یان رەگەزی مێن و 226 یان رەگەزی نێرن.

سەبارەت بە بریندارەكان وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم وتویەتی، هەر لەو رووداوانە 3 هەزار و 394 كەس بریندار بوون،  762 لە رەگەزی مێ و 2 هەزار و 632 لە رەگەزی نێرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×