بافڵ تاڵەبانی: بەھیچ شێوەیەک نایەڵین ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت و مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن
  2021-08-07       1857       

هاوسەرۆکی یەکێتیی بە جلی سەربازییەوە سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ڕایگەیاند: بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و وتی: بەھیچ شێوەیەک نایەڵن ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت و مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن.

ئاوێنه‌:  بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی سەردانی سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر، لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونیی کرد و ئاماژەی بەوەكرد، روونیشیکردەوە بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن.

وەك لە پەیجی خۆی نوسیویەتی و جەختیكردووەتەوە، بەھیچ شێوەیەکیش نایەڵن ئەو هێزانە تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان بکرێن و بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێن و دەڵێت: ھەر کەسێکیش یاساشکێنی کردبێت و ھێزەکانی یەکێتی بۆ کاری تایبەت بەکارھێنابێت و تێوەگلابێت بە کاری نایاسایی، رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە.

لەبارەی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی یەکگرتنەوە و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد کە لەچوارچێوەی ھێزی نیشتمانی ئامادەدەکرێن بۆ پارێزگاریکردن لەئاسایش و ئارامی ھەرێم.

هەروەها، یەكخستنەوەی هێزەكانی بە ھەنگاوی نیشتمانی ناوبر و ئامادەیی یەکێتی بۆ سەرخستنی ڕاگەیاند و وتی: دەمانەوێت لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و تایبەتمەندێتی ھێزەکان، ئەم پرۆسەیە سەربخەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×