وەزیری دارایی عێراق: پێش هەڵبژاردنەکان بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی پەڕلەمان دەکرێت
  2021-08-08       237       
وەزیری دارایی عێراق کاتی رەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکردووە، جەختیشی کردۆتەوە کە بودجەیەکی چاکسازیی دەبێت.

ئاوێنە: عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەوڵ دەدەین پێش بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ رەوانەی پەڕلەمان بکەین، ڕوونیشی کردۆتەوە کە بودجەیەکی چاکسازی دەبێت، بەڵام رەنگە لەڕووی سیاسییەوە تێپەڕاندنی سەخت بێت.

بە وتەی عەللاوی هۆکاری پێشبینییەکەیان بۆ سەختی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە هەرچەندە دۆخی دارایی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزاندنی بەهای دینارەوە بەرەو باشتر چووە، بەڵام هاوشێوەی بودجەی ئەمساڵ کورتهێنانێکی زۆری تێدا دەبێت.

لێدوانی بەرپرسانی حکوومیی بۆ باشبوونی دۆخی دارایی عێڕاق لەکاتێکدایە کە بەپێی ئاژانسی بلوومبێرگ، حکومەتەکەی مستەفا کازمی لەگەڵ باندی نێودەوڵەتیی لەگفتوگۆدایە بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەنێوان ٣ بۆ ٤ ملیار دۆلار لەو بانکە قەرز بکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×