قوباد تاڵەبانی هێز بەرەو دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان دەجوڵێنێت
  2021-08-08       1538       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕیاری دا بە جێگیرکردنی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی "بە مەبەستی ڕێگریکردنی لە قاچاخچییەتی".

ئاوێنه‌: بڕیارەکە لە سبەینێ دووشەممەوە، 9ی ئابی 2021، جێبەجێ دەکرێت و مەبەستی لێی "دانانی ئەو هێزانە بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەیە كە لە دەرەوەی ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن".  

  لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە حکومەتی هەرێمەوە پێکهێنرا بە مەبەستی نەهێشتن و کەمکردنەوەى دیاردەی قاچاخچیەتی لە خاڵە سنورییەکان و هێزێکی هاوبەشیش لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە دروست کرا.  

  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×