سلێمانی... مەترسی وشكبوونی پاركی هەواری شار هەیە
  2021-08-08       739       

بەڕێوەبەری پاركی هەواری شار لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەشێكی زۆر لە سەوزایی پاركی هەواری شار ووشك بوەو ئەگەر كێشەی ئاوی پاركەكە چارەسەر نەكرێت زۆرینەی داری پاركەكە ووشك دەبن.

ئاوێنه‌: ڕێبین شێخ جەمیل بەڕێوەبەری پاركی هەواری شار لە سلێمانی  ڕایگەیاند: لە ئێستادا گرفتی سەرەكی پاركەكە كەم ئاوییەو چەندین بیرمان ووشكی كردووە.

هەروەها وتیشی: مەترسی وشكبوونی چیمەن و گوڵ دارەكانی پاركەكە هەیەو بەشێكی زۆر لە چیمەن و گوڵەكان ووشك بوون و ئەوەشی كە ماوە ئەگەر هەڵمەتێكی بۆ نەكرێت ووشك دەبن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×