“پارتی خواردن و خواردنەوە لە زیندانیانی بادینان قەدەغە دەکات”
  2021-08-08       400       

ڕێکخراوى ١٧ ى شوبات ڕایگەیاند، ماوەی ۲٤ کاتژمێرە پارتی نانخواردن و ئاوخواردنەوەی لە زیندانیانی بادینان قەدەغەکردووە .

ئاوێنه‌: ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤی بڵاویکردەوە، پارتی فەرمانی کردووە کە لەناو زینداندا، نانخواردن و خواردنەوە لە تەواوی زیندانیانی بادینان قەدەغەبکرێت.

ڕێکخراوەکە دەڵێت: ”ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو پێشێلکارییەی پارتی ،هاوکات هۆشداریی دەدەین لەوەی کە زیندانیان لە ڕەوشێکی خراپدان و داوادەکەین چیتر کەسوکاری زیندانیان و ئازادیخوازانی بادینان  بێدەنگ نەبن لەو هەنگاوانە”.

ئاماژەبەوەشکراوە، پێویستە کەسوکار و ئازادیخوازانى بادینان و کوردستان دژ بە پێشێلکارییەکانی پارتی، جگە لە فشارە نێودەوڵەتییەکان لە ناوخۆی وڵاتیش چالاکیی ئەنجام بدەن بۆ کاریگەربوونی زیاتری فشارەکان لەسەر دەسەڵات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ تیمى پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بڵاویان کردەوە، کە هەواڵیان پێگەیشتووە کە سزادراوانی بادینان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان زۆر ئەشکەنجە دەدرێن و فشاری زۆرییان دەخرێتە سەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×