پۆلیسی سۆران: کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە مامیدا و قاچی شکاندوە
  2021-08-08       570       

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بە مامیدا و قاچی شکاندوە، پاشان کوڕی مامی بە چەکی جۆری قەناس تەقەی لە تۆمەتبار کردوە و برینداری کردوە.

مقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە روداوێک لە دەروازەی شاری سۆران زارگەلی، روداوەکە لەنێوان هاوڵاتییەک بەناوی (ک، ع، م) دانیشتوی سۆڕان، لەگەڵ مامی خۆی بەناوی (ع، م) دانشتوی ناحیەی خەلیفان گوندی سرێشمە رویداوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەرەتادا تۆمەتبار (ک، ع، م) بە ئۆتۆمبێل خۆی کێشاوە بەمامی خۆی کە بوەهۆی شکانی قاچی، پاشان کوڕی بریندارەکە بەناوی (ب،ع، م) هەڵساوە بە تەقەکردن بەچەکی چۆری قەناص کە بوەهۆی زامدارکردنی تۆمەتبار.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکردوە، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای سۆران سێ ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەر داگیراوە تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ک، ع، م) بەپێی مادەی 23 لەیاسای هاتوچۆ دەستگیر کراوە، هەروەها تۆمەتبار (ب، ع، م) بەپێی مادەی 405/31 لەیاسای سزادان دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتو لەجۆری قەناص تایبەت بەتۆمەتباری دوەم. 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×