لە 24 سەعاتی رابردودا لە هەرێم 21 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2021-08-08       497       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشاوە، بەشێوەیەك كە دو هەزارو 380 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 21 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە هەشتیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 هەزارو 553 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك دو هەزارو 380 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 615 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 21 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 8 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 2 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×